دەربارەی

ئێمە

سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی و دەستپێشخەری کاری باڤاری (بیت) پرۆژەیەکی خێرخوازییە کە لەلایەن حکومەتی سەربەخۆی باڤاریاوە (ئەڵمانیا) پاڵپشتی دارایی دەکرێت. لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ ەوە دەستی کردووە بە کار لە کوردستان. ئامانجی پرۆژەکە پێشڕەوی کردنی خەڵکی ناوخۆ و ئاوارەکان و پەنابەرەکانە لە هەرێمی کوردستانی عیراق بەرەو سەرکەوتن لە ژیانی دەستپێشخەری کاریاندا. ئێمە، ئامۆژگاری و زانیاری سەرەتایی و ورد دابین دەکەین بۆ هەر کەسێك کە ئارەزووی دەستکردن بە کاری خۆی هەبێت. پرۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی (bfz) ئەڵمانییەوە داڕێژراوە، وە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای (KGE)ی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.

شێوازی کارکردن:

ئەو کەسانەی کە ئارەزووی دەستکردن بە کاری خۆیان هەیە، وە بیرۆکە یان ڕەنگڕێژییەکی بازرگانییان هەیە دەتوانن سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن لە هەولێر و دهۆك و سۆران تا لەگەڵ ڕاوێژگارەکانماندا دابنیشن. ڕاوێژکارەکانمان، کە پەروەردەکراون و ئامادەکراون لەلاین شارەزایانی ئەڵمانییەوە، دەتوانن ڕێگە و شوێنت بۆ دابنێن تا باشتر لە بازاڕ تێبگەیت و باشتر بیرۆککەت هەڵبسەنگێنیت. بۆ ئەوەی بیرۆکەیەك هەڵبسەنگێندرێت، چ پەسەند بێت یان، ڕاوێژکارەکانمان بەلای کەمی سێ دانیشتنیان پێویستە لەگەڵ هەر خاوەنکارێك/خاوەن بیرۆکەیەك. ئەو بیرۆکە بازرگانییانەی کە لەلایەن ڕاوێژکارەکانمانەوە پەسەند دەکرێت، دواتر دەنێردرێن بۆ سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنەوە. ئەگەر پرۆژەکە پەسەند بکرێت، ئەوا دەرفەتی پێدانی بڕە پارەیەکیان هەیە لەلایەن ئێمەوە تا خاوەنەکانیان هەندێك لە پێداویستی کارەکانیان فەراهەم بکەن. وە دوای ئەوەش، ڕاوێژکارەکان دەتوانن بەردەوام چاودێری دۆخەکانی کارە دامەزراوەکە بکەن.

ڕاهێنان و وۆرکشۆپ:

بیت ڕاهێنان و وۆرکشۆپی بێ بەرامبەر پێشکەش دەکات بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کاری خۆیان، وە بۆ ئەو کەسانەشی کە خاوەنی کاری خۆیانن. ئێمە، وۆرکشۆپ و ڕاهێنان و سیمینار و کۆبوونەوەی ئابووری ڕێکدەخەین لەو بوارانەدا کە خەڵکی بەلایانەوە پێویستە. وە فۆرمی داواکاری ڕاهێنان و ناو تۆمارکردنمان هەیە لەسەر وێبسایتمان و لە فەیسبووك کە دەتوانن ڕای خۆتان دەرببڕن تێیاندا.

دەستکەوتەکان:

لە گەڕی یەکەمی پرۆژەی (بیت)دا، کە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ دا دەستی پێکرد و لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ دا کۆتایی پێهات، پرۆژەکە یارمەتی زیاتر لە (٥٠٠) کەسی داوە کە باشتر لە دەستپێشخەری کار تێبگەن. لەناویاندا نزیکەی (١٠٠) کەس خراونەتە سەر کار لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا. وە هەروەها زیاتر لە (٦٥) کاری نوێ دامەزراوە. پرۆژەکە یارمەتی خەڵکی ناوخۆ و ئاوارەکان و پەنابەرەکان دەدات لە ڕێگەی وۆرکشۆپ و ڕاهێنان و سیمینار و کۆبوونەوە و ڕاوێژکاری ڕاستەوخۆوە.

زۆربەی سوودمەندبووانی پرۆژەکە لە ناوچەکانی هەولێر، دهۆك، سۆران، سلێمان و ڕانیەن. دەتوانی زیاتر دەربارەیان بزانی لە پەڕەی چیرۆکە سەرکەوتووەکان.

 هاوبەشەکان:

پرۆژەکە لەلایەن حکومەتی باڤاری ئەڵمانییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. هاوبەشەکانی پرۆژەکە (bfz) و (KGE)ن. (KGE) یارمەتی (bfz) دەدات لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەو، دڵنیایی دەدات کە پرۆژەکە بە ئامانجەکانی گەیشتووە لەکاتی کۆتایی هاتنی ماوەی پرۆژەکە. سەرەڕای (بیت)، بی ئێف زێد و کەی گی ئی لە دوو پرژەی تری (پیشە) و (بینا)دا هاوبەشن. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە پلاندانەر و سەرپەرشتانی پرۆژەکە. دوو یەکەی سەرەکی حکومەتی هەرێم کە ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان هەیە لەسەر پرۆژەکە وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی کار و کارو باری کۆمەڵایەتین.

 

bfz
KRG logo