وۆرکشۆپی تاقیگەی بیرۆکەکان

بە هەماهەنگی لەگەڵ گۆشەی ئەمریكی – دهۆك، پرۆژەی بیت لە ڕۆژانی ١٦ و ١٨ و ٢١ی مانگی (٩) دا، وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی “تاقیگەی بیرۆکەکان”. ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن ڕاوێژکاری پرۆژەی (بیت)ەوە، جمعە محمود،ەوە و لە ڕیگەی پلاتفۆرمی (زووم)ەوە بەڕێوەچوو.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە پەرەدان بوون بە توانای گەنجان لەبواری کاری سەربەخۆ و بازرگانیدا. وۆرکشۆپەکە سێ بابەتی سەرەکی لە خۆ گرتبوو، کە بریتی بوون لە بازاڕسازی و بانگەشە، توێژینەوەی بازاڕ، و مۆدێلی کاری بازرگانی. ئەم وۆرکشۆپە بە زمانی کوردی و شێوەزاری بادینی بەڕێوەچوو، وە گۆشەی ئەمریکی ئەرکی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکەی گرتبووە ئەستۆ.

وۆرکشۆپی فۆتۆگرافی کاڵا، هەولێر

لە ڕۆژانی (١٠ و ١١)ی مانگی سێ دا، پرۆژەی بیت دوو وۆرکشۆپی جیاوازی بۆ دوو گرووپی جیاواز لەسەر فۆتۆگرافی کاڵا ئەنجامدا لە هەولێر. لە وۆرکشۆپەکاندا، تەکنیك و کەرەستەی سادە و ساکار بەکارهێنران بۆ وەرگرتنی وێنەی پرۆفێشنال تاکو بتوانرێت بە شێوەیەکی ڕوونتر و سەرنجڕاکێشتر بەرهەم و کاڵاکانی دەستپێشخەرانی کار پشانی کڕیاران بدرێت. ئامانجی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە گرتنی وێنە پرۆفێشنال بە تێچووێكی کەم بۆ هەر کەسێك کە لە سەرەتای کارەکانیاندان.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن وێنەگری ئەڵمانی (یۆهەنا ماریا فریتز)ەوە بەڕێوەچوو. یۆهەننا خوێندنی فۆتۆگرافی لە بەرلین تەواو کردووە و کاری بۆ چەند کۆمپانیایەك کردووە. ئەو ئێستا خەریکی کاری خۆیەتی وەکو فۆتۆگرافەرێکی سەربەخۆ کار دەکات.

کاتی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپ

وۆرکشۆپەکان گرووپێکی بچووکی دەستپێشخەرانی کاری بەئامانج گرتبوو، کە بەچەند کاڵایەکی خۆیان بەشداری وۆرکشۆپەکەیان کرد و چەند وێنەیەکیان ئامادەکرد، تاکو بتوانن ئۆنلاین لە کاری بازاڕسازییاندا بەکاریان بهێنن.

سێمینارا پێشڤەبرنا هزرا بازرگانی، دهۆك

ل ٢٣،٢٢ و ٢٥ی هەیڤا سێ، ل باژێرێ دهۆكی (بیت) رابوو ب رێکخستنا سێ سمینارێت ب مفا و بەرهەمدار بۆ سێ گروپێن جییاواز یێن بەشداربووان ل سەر هزرا بازرگانی و پێشڤەبرنا هزرا بازرگانی.

ریکو وێندلەر، کو خودانکارەکێ ئەلمانە خودانێ کومپانییەکا دلنیایی (تەئمینات) ە، سەربوڕا خۆ د دەستپێشخەرییا کاری دا گفتوگو کر. بەحس ل تەنگاڤی و دەلیڤان و ئەو ئاستەنگێن هاتینە د رێکا وی دا د دەسپێشخەرییا کارێ خۆ و دهێنە رێکا هەر دەستپێشخەرەکێ کاری دا کر.

دڤێ بوونەیا ئێ ڕوژی دا، بەشداربووان بەحس ل هزرێن خۆیێن بازرگانی کرن و کومێنتێن هاندەر وەرگرتن ژ لایێ بەشداربوویێن دیڤە. بەڕێز وێندلەر ژی بوجونا خۆ ل سەر هزرێن بەشداربووان دیار کر ب هیڤییا وێ چەندێ هزرێن وان بەرەف پێش ببەت. “گەلەك ژ بەشداربوویێن گەنج هزرێن داهێنەرانە هەنە کو دشێیان دانە بهێنە ئەنجامدان لێ بەس لسەر وان پێدڤییە کارکرن بە بەردەوامی لسەر هزرێن خو ژبیر نەکەن.” ژزارێ ریکو وێندلەر ڤە. هەروەسا ئاماژە ب هندێ کر کو گەلەك دەلیڤێت کار و بازرگانیێت نوی هەنە ل کوردستانێ کو دەستپێشخەرێن کارا دشێن بەرچاڤ وەرگرن و مفای ژێ بکەن.

وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، هەولێر

لە ئۆفیسی (کەی گی ئی) و لە هەولێر، (بیت) وۆرکشۆپێکی سەرکەوتووی ئەنجامدا بۆ دە گەنجی شارەکە و دەورووبەری، کە بیرۆکەی بازرگانییان هەیە و دەیانەوێت دەست بکەن بە کاری خۆیان.

وۆرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر ڕێبازەکان و، تەکنیکەکان، و پێکهاتەکان و سوودەکانی توێژینەوەی بازاڕ. بەشداربووان ئاشناکران بە پێویستی توێژینەوەی بازاڕ لە هەر دەستپێشخەرییەکی کاردا.

وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، هەولێر

وۆرکشۆپەکە لە بەرواری ١٨/٢/٢٠٢٠ دا سازدرا بوو و تەنها یەك ڕۆژبوو. ئامانجی وۆرکشۆپەکە تەنها ناساندنێکی سەرەتایی بوو بۆ بەشداربووان بە گرنگی توێژینەوەی بازاڕ. لە لێدوانێكیدا ئەلیڤۆ مەتی وتی کە “وۆرکشۆپی لەم شێوەیە و لە داهاتوودا پێشکەش دەکرێت، چونکە خەڵك زۆر زانیارییان لەسەر بابەتەکە نییە و گرنگییەکەی نازانن، وەهەروەها نازانن کە توێژینەوەی بازاڕ چۆن ئەنجام دەدرێت.” ئەلیڤۆ مەتی، ڕاوێژکاری بازرگانی پرۆژەی (بیت)ەو، یارمەتی دەستپێشخەرانی کار و خاوەنکارەکان دەدات.

وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، سۆران

لە میانەی کار و چالاکییەکانماندا دەربارەی دەستپێشخەری کار لە کوردستان، پرۆژەی بیت لە سۆران وۆرکشۆپێکی یەك ڕۆژی ئەنجامدا لەسەر بابەتی توێژینەوەی بازاڕ لە ڕۆژی١٨/٢/٢٠٢٠.

وۆرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر توێژینەوەی بازاڕ و ڕێبازەکانی و پێکهێنەرەکانی توێژینەوەی بازاڕ. لە ڕاهێنانەکەدا ٢٣ کەس بەشدارییان کردبوو، کە ئامانجیان دەستکردن بە کاری خۆیانە. ئەوان بیرۆکەیەکی بازرگانییان هەیە، بەڵام دەیانەویست زیاتر دەربارەی بازاڕ و کاردانەوەی بزانن، تا بڕیاری درووست بدەن لە پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەك یان بەرهەمێكدا.

وێنەی وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، سۆران

محمد قاسم، کە ڕاوێژکاری بازرگانییە لە پرۆژەی بیت، وۆرکشۆپەکەی بەڕێوەبرد. جگە لە وۆرکشۆپ و ڕاهێنان، ئەو ڕاوێژکاری ڕوو بە ڕوو پێشکەش دەکات بۆ هەرکەسێک خولیای دەستکردن بە کاری خۆی هەبێت.

وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، دهۆك

لە ڕۆژی (١٨)ی مانگی دووی ٢٠٢٠دا، جمعە محمود وۆرکشۆپێكی سازدا لەسەر توێژینەوەی بازاڕ لە دهۆك. لە وۆرکشۆپە یەك ڕۆژییەکەدا، بەشداربووان ئاشنا کران بە توێژینەوەی بازاڕ و ڕێبازەکانی و پێکهێنەرەکانی توێژینەوەی بازاڕ.

وۆرکشۆپەکە چەند گەنجێکی شاری دهۆكی لەخۆ گرتبوو، کە دەیانەوێت دەست بکەن بە کاری خۆیان. وە توێژینەوەی بازاڕیش ڕێبازێك و ئامێرێکە بۆ یارمەتیدانی دەستپێشخەرانی کار تا بتوانن باشتر لە بازاڕی کار تێبگەن و هەڵیبسەنگێنن، ئینجا بڕیاری درووستبدەن.

وێنەی وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، دهۆك

جمعە محمود، ڕاوێژکاری بازرگانییە لە پرۆژەی بیت، کە ڕاوێژکاری ڕوو بە ڕوو پێشکەش دەکات بۆ دەستپێشخەرانی کار.

وۆرکشۆپی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی، سۆران

لە ڕێکەوتی ٢٢\١٢\٢٠١٩ دا، بیت وۆرکشۆپێکی یەك ڕۆژی ئەنجامدا لەسەر چۆنییەتی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی لە سۆران. کۆمەڵێك لە گەنجی بەتوانا بەشداری ڕاهێنانەکەیان کرد و دەوڵەمەندیان کرد بە گفتوگۆکانیان. وۆرکشۆپەکە بایەخی دا بە سەرچاوەکانی بیرۆکەی بازرگانی و تەکنیکەکانی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی. لەوەش گرنگتر، خاسییەتەکانی بیرۆکەی سەرکەوتوو تاوتوێکرا.

وۆرکشۆپی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی، هەولێر

لە ڕێکەوتی ٢٢\١٢\٢٠١٩ دا، بیت وۆرکشۆپێکی یەك ڕۆژی ئەنجامدا لەسەر چۆنییەتی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی لە هەولێر. کۆمەڵێك لە گەنجی بەتوانا بەشداری ڕاهێنانەکەیان کرد و ڕاهێنانەکەیان دەوڵەمەند کرد بە گفتوگۆکانیان. وۆرکشۆپەکە بایەخی دا بە سەرچاوەکانی بیرۆکەی بازرگانی و تەکنیکەکانی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی. لەوەش گرنگتر، خاسییەتەکانی بیرۆکەی سەرکەوتوو تاوتوێکرا.