وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، سۆران

لە میانەی کار و چالاکییەکانماندا دەربارەی دەستپێشخەری کار لە کوردستان، پرۆژەی بیت لە سۆران وۆرکشۆپێکی یەك ڕۆژی ئەنجامدا لەسەر بابەتی توێژینەوەی بازاڕ لە ڕۆژی١٨/٢/٢٠٢٠.

وۆرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر توێژینەوەی بازاڕ و ڕێبازەکانی و پێکهێنەرەکانی توێژینەوەی بازاڕ. لە ڕاهێنانەکەدا ٢٣ کەس بەشدارییان کردبوو، کە ئامانجیان دەستکردن بە کاری خۆیانە. ئەوان بیرۆکەیەکی بازرگانییان هەیە، بەڵام دەیانەویست زیاتر دەربارەی بازاڕ و کاردانەوەی بزانن، تا بڕیاری درووست بدەن لە پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەك یان بەرهەمێكدا.

وێنەی وۆرکشۆپی توێژینەوەی بازاڕ، سۆران

محمد قاسم، کە ڕاوێژکاری بازرگانییە لە پرۆژەی بیت، وۆرکشۆپەکەی بەڕێوەبرد. جگە لە وۆرکشۆپ و ڕاهێنان، ئەو ڕاوێژکاری ڕوو بە ڕوو پێشکەش دەکات بۆ هەرکەسێک خولیای دەستکردن بە کاری خۆی هەبێت.

وۆرکشۆپی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی، سۆران

لە ڕێکەوتی ٢٢\١٢\٢٠١٩ دا، بیت وۆرکشۆپێکی یەك ڕۆژی ئەنجامدا لەسەر چۆنییەتی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی لە سۆران. کۆمەڵێك لە گەنجی بەتوانا بەشداری ڕاهێنانەکەیان کرد و دەوڵەمەندیان کرد بە گفتوگۆکانیان. وۆرکشۆپەکە بایەخی دا بە سەرچاوەکانی بیرۆکەی بازرگانی و تەکنیکەکانی دۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی. لەوەش گرنگتر، خاسییەتەکانی بیرۆکەی سەرکەوتوو تاوتوێکرا.