پەیڕەو و

پرۆگرامەکان

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ ئەو پەیڕەو و پرۆگرامانەی کە پرۆژەی بیت بەرهەمی دەهێنێت لە کاتی کارکردنیدا. پەیڕەو و پرۆگرامەکانی سەر ئەم ماڵپەڕە یان تیمی پرۆژەی بیت بەرهەمی هێناوە، یان سەرچاوەیەکی دەرەکی بۆ پرۆژەکە بەرهەمی هێناوە. (بیت) هەوڵدەدات کە کۆمەڵە پەیڕەوێك ئامادە بکات کە هەرکەسێك ئارەزووی دەستکردن بەکاری خۆی هەبێت، بتوانێت سوودیان لێ وەربگرێت.

تێبینی: هەر پەیڕەو و پرۆگرامێك کە لێرە بڵاوکرابێتەوە مافی پارێزراوە بۆ پرۆژەی (بیت). وە تەنها بۆ بەکارهێنانی کەسی ڕێگە پێدراون. لە هەر کاتێکدا پێویست بوو بۆ هەر دامودەزگایەکی فەرمی بەکاریان بهێنیت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لێرەوە.

بنچینەکانی ژمێریاری

بنچینەکانی ژمێریاری توێژینەوەیەکی بچووکە لەلایەن د. پرۆفیسۆر (ئێدوارد گێرهارت)ەوە بەرهەمهێنروە. نووسراوەکە بیرۆکە و زاراوەکانی ژمێریاری بەشێوەیەکی سادە و ساکار دەخاتەڕوو، تا هەموو کەسێك بتوانێت سوودی لێوەربگرێت. لە ئێستادا، توێژینەوەکە تەنها بە زمانی ئینگلیزی ئامادەیە.

بازاڕسازی

بازاڕسازی توێژینەوەیەکی وەرگێڕدراوی ئەڵمانییە. پێناسە و باسی بنەما بنچینەییەکانی بازاڕسازی دەکات. توێژینەوەکە لەسەر بنچینەی وتەی بەناوبانگی ئەڵمانی (كڕیار پاشایە) بەرهەمهاتووە. توێژینەوەکە لە ئێستادا بە زمانی کوردی ئامادەیە.

وردبینی و ڕەنگڕێژی (controlling)

وردبینی و ڕەنگڕێژی توێژینەوەیەکە لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردی، کە لەلایەن دکتۆر ئاسۆس محمد قادر ەوە وەرگێڕدراوە. توێژینەوەکە پێناسەی وردبینی و ڕەنگڕێژی بازرگانی لەخۆ دەگرێت و باس لەوە دەکات کە چۆن کارگەو کۆمپانیاکان، چ بچووك بن یان گەورە، دەتوانن بە باشترین شێوە بەکاری بهێنن. توێژینەوەکە بە زمانی کوردییە.