چیرۆکی

سەرکەوتووەکان

کافێ پاسی سلێمانی

هەڵویست و کردار، دوو گەنجی ڕانیەن. ئەوان لەگەڵ هاوکارەکانیان لە کافێ پاسی هەولێر، بیرۆکەی کافێ پاسیان داناوە. کافێ پاسەکەیان لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی جێگیرە، وە ئەوان باشترین قاوە پێشکەش دەکەن. دەتوانی زیاتر دەربارەیان بزانیت لەڕێی ئینستاگرامەکەیانەوە:

erbil bus cafe logo

کافێ پاسی هەولێر

 

کافێ پاسی هەولێر لەلایەن سێ گەنجی دەرچووی زانکۆوە دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت. بیرۆکەکە لە سەرەتادا لەلایەن (کانی کەمال)ەوە گەشەی سەندووە، وە هاوکارەکانی ژێدار و شادین. کافێ پاسی هەولێر لە بەردەم پارکی سامی عبدالرحمن جێگیر کراوە، بەرامبەر باڵەخانەی یەکسانی (عدالە). دەتوانی لەڕێی ئینستاگرام و فەیسبووک زیاتر بزانی دەربارەیان:

شیرینی کەپ کەیك

دوو دەرچووی زانکۆ لە دهۆك بە ناوەکانی فەرید و عەممار، ساردەمەنی و شیرینی (کەپ کەیك)یان دامەزراند لە دهۆك لە ساڵی ٢٠١٩ دا. ئەوان، شیرینی بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان ئامادە دەکەن.

Mahmoud_008
BEAT project Kurdistan Entrepreneurship

سەرتاشی بەگزادە

وەلید دەرچووی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەرە. کەسێکی شارەزایە لە بواری دیزاین و کۆمپیوتەردا، بەڵام هەر لە منداڵییەوە خولیای سەرتاشینی هەبووە. ئێستا، دووکانێکی بنیادناوە لە هەولێر، کە تێیدا دوو کەسی تر کار دەکەن لەگەڵی و سەرقاڵی کاری سەتاشییە.

دوورین و ئوتوی بوشرا

بوشرا کچێکی گەنجە و لەگەڵ خێزانەکەیدا لە سوریاوە هاتوونەتە باشووری کوردستانەوە. لەگەڵ خوشکەکەیدا، کە ناوی لەزمایە، هەستیانکرد کە خزمەتگوزاری ئوتو و دوورین پێداویستی لەسەرە لە شارۆچکەی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك. بە یارمەتی لەگەڵ پرۆژەی بیت، ئێستا ئەوان خەریکی کاری سەربەخۆی خۆیانن لە دوکانێکی بچووکی شارەکەدا.

BEAT project Kurdistan Entrepreneurship
BEAT project Kurdistan Entrepreneurship

جوانکاری سەرکار

سەرکار و سەفین، خولیایان بوو دەستبکەن بە کاری خۆیان. کارتێکی بەتاڵ و داراییەکی گونجاویان هەبوو، بەڵام نەیاندەزانی دەست بە چی کارێك بکەن. دوای ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕ و گونجاندنی لەگەڵ حەز و ویستی خۆیان، بڕیاریاندا کە دووکانێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل دابمەزرێنن لە شەقڵاوە، پارێزگای هەولێر.

ئەزبەری دڵکەش

دڵکەش، کە کوردێکی کوردستانی ڕۆژئاوایە، چەند ساڵێکە لە کوردستان نیشتەجێیە. کاری فرۆشتنی ئەزبەری و ئایسکرێمی دەستپێکردووە لە ناوەڕاستەکانی ساڵی ٢٠١٩. هەموو ڕۆژێك، دەبوایە عارەبانەکەی پاڵبنێ بە درێژایی (٢٠) کم بۆ گەشتنی بە شوێنی مەبەستی فرۆشتنی کاڵاکانی. ئێستا، لە ڕێگەی بیتەوە خاوەنی مۆتۆرسکیلێکە کە دەتوانێت بە ئاسانی کارەکانی ڕایی بکات.

BEAT project Kurdistan Entrepreneurship